به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم پەیامەدا جەختی کردەوە ، بە داخ و کەسەرێکی زۆر ھەواڵی کۆچی دوایی سەرداری پڕ شانازیی ، سەردار محەمەد حیجازی رضواناللهعلیه- م پێگەیشت .
تەمەنێک سەرانسەر موجاهدەت، زەین و فیکری گەشەدار، دڵێکی تژی لە ئیمانی ڕاستەقینە و پاڵنەری خۆڕاگرانە و هێزێکی تەواو خزمەتکاری ئیسلام و شۆڕش، کورتەیەک لە کەسایەتی ئەم موجاهیدەیە.
بەڕێزیان فەرمووشی ئەو لە بەرپرسیارێتییە گەورە و کاریگەرییەکان لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا خزمەتی کردووە و لە هەموویاندا سەربەرز و سەرکەوتوو بووە. نەمانی ئەو بە ڕاستی مایەی داخ و پەژارەیە. بە پێویستی دەزانم سەرەخۆشی لە هاوسەر و منداڵەکانی ئەم بنەماڵە و دۆستان و هاوکارانی و داوای سەبووری لە خودای گەورە بۆ ئەوان دەخوازم.
ھەر کام لە سەرۆک کۆمار ، سەرۆکی مەجلسی شوڕای ئیسلامیی و سەرۆکی دەزگای دادڤانی، فەرماندەی سپای پاسداران و سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکان ، بەجیا کۆچی دوایی سەردار حیجازییان سەرەخۆشی کردووە .
342/